سبەی موچەی كەمئەندامان نادرێت

PM:03:10:16/04/2018
ژیان:
بەگوێرەی ئاگاداریەكی بەڕێوەبەرایەتی چاوێری كۆمەلایەتی سبەی موچەی كەمئەندامان نادرێت و دوا دەكەوێت بۆ هەفتەی داهاتوو.

لە ئاگاداریەكدا كە كۆپیەكی بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی،‌ ئاگاداری‌ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت دەكاتەوە كە سبەی سێ شەمە موچە ورەناگرن.

لەو ئاگاداریەدا خاوەنن پێداویستیەكانی سلێمانی و چەمچەماڵ و رانیە و دەربەندیخان بەهۆی گۆڕانكاری لە موچەكانیان رۆژی‌ دابەشكردنی‌ موچەی‌ كەمئەندامان دەكەوێتە یەكشەممە 22ی‌ 4ی‌ 2018".

لە ئاگاداریەكەدا باسی لەوەش كردووە كە بەهۆی زیادبونی موچەی ئەوانەی 90 هەزاریان هەبووە زیاد كراوە بۆ 120 هەزار، ئەو گۆڕانكارییەش پێویستی‌ بە كاتە و ناتوانرێت لیستی‌ مووچەكانیان بۆ سبەی‌ ئامادەبكرێت


زۆرترین خوێنراو‌