مەسعود بارزانی بە بێدەنگی دەمێنێتەوە

PM:03:11:16/04/2018
ژیان:
پارتی دیموكراتی كوردستان بەئامادەبوونی جێگری سەرۆكی پارتەكە لەهەولێرو لەمەراسیمێكی تایبەت دەست بەبانگەشەی هەڵبژاردن دەكات.

لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەژێر درووشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان"، ئەمڕۆ دوو شەممە دەست بەبانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكات، كە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بەڕێوە بچێت.

كاوان ئیسماعیل، كاندیدی ژمارە یەكی لیستی پارتی و سەرۆكی لیستی ئەو حیزبە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتەكەی وتی"بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رێوڕەسمێكی تایبەت بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت‌و تێیدا كاندیدانی پارتی دەناسێندرێن ‌و پەیام و بەرنامەی پارتییش ئاشكرادەكرێت".

ناوبراو وتیشتی"لەو مەراسیمەدا، كە بە فەرمی پارتی بانگەشە دەستپێدەكات، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئامادە دەبێت".

جێی ئاماژەیە، لە تەواوی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی سەرپەرشتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی حیزبەکەی دەکرد، بەڵام لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و شکست هێنانی کە مەسعود بارزانی سەرپەرشتی دەکرد ناوبراو لە گۆرەپانی سیاسی کوردستان دورخراوەتەوە و تەواوی دەستەڵاتەکانی بە فشاری وڵاتانی زلهێز درایە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت.

زۆرترین خوێنراو‌