وێنە: ئاسۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەرکەوت

PM:03:34:16/04/2018
ژیان:
مێلیسا ئاسلی یاموق، کچە شۆخەکەی تورکیا، لەپەیوەندی سۆزداریدایە لەگەڵ كوڕە ئەکتەرێکی تورکیا، تولگا سالایی، لەئاهەنگی تایبەتی رۆژی لەدایکبوونیدا دەرکەوت.

مێلیسا کە بە ئاسۆی درامای عەشقی شێتانە ناسراوە، یەکێکە لە شۆخترین خانمانی تورکیا و لە ساڵی 2011 نازناوی شاجوانی ئەو وڵاتەی بەدەست هێناوە، ناوبراو لە ئێستادا لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ هونەرمەند تولگا سالای کەیەکێکە لە قۆزترینەکانی تورکیا.

مێلیسا  لە دایکبووی ساڵی 1991ی ووڵاتی ھۆڵەندایە، لە زانکۆی ئەمستردامی ھۆڵەندا  خوێندنی بەشی دەروونناسی تەواو کردووە، لە تەمەنی چواردە ساڵیەوە دەستی بە کاری نمایشکاری کردووە و لە ساڵی 2009 خەڵاتی باشترین خانمە نمایشکاری وەرگرتووە، ساڵی 2011بووەتە شاجوانی ووڵاتی تورکیا، ساڵی 2004 وەکو خانمە ئەکتەر لە چەندین فیلم و دراما ڕۆڵی گێڕاوە.

زۆرترین خوێنراو‌