بانگەشەی‌ هەڵبژاردن لە 3 بۆ 11ی‌ شەو رێگەپێدراوە

PM:06:00:16/04/2018
ژیان:
قایمقامیەتی كەلار راگەیەندراوێكی لەبارەی كاتی بانگەشەی لیستەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە كراوە "بانگەشەی‌ هەڵبژاردن لە 3 بۆ 11ی‌ شەو رێگەپێدراوە".


لەراگەیەندراوەكەدا كە دانەیەكی بۆ (ژیان) نێردراوە ، قایمقامیەتی كەلار رایدەگەیەنێت "نابێت هیچ كاندیدو لیستێكی‌ بەشداربووی‌ هەڵبژاردن، فەرمانگە حكومیەكان‌و بەڕێوەبەرایەتی‌‌و هێماكانی‌ هاتوچۆ بۆ بانگەشەی‌ هەڵبژاردن بەكاربهێنێت".

راگەیەندراوەكە سەرجەم كاندیدو حیزبەكان ئاگادار دەكاتەوە "لەپێناو بانگەشەیەكی‌ شارستانیانە، فەرمانگەو بارەگا حكومیەكانی‌ سنورەكە بۆ بانگەشەی‌ هەڵبژاردن‌و هەڵواسینی‌ پۆستەرو لۆگۆو ئاڵاكانیان بەكار نەهێنرێت‌و، پابەندبن بە رێنماییەكانی‌ كۆمسیۆنەوە". 

هەروەها  هۆشداریش دراوە"بۆ هیچ كاندیدو لایەنێك نییە ئامێرو كەرەستەی‌ فەرمانگە حكومیەكان بەكاربهێنێت‌و هەر بەڕێوەبەرێكیش سەرپێچی‌ بكات سزا دەدرێت".


زۆرترین خوێنراو‌