ئێران كارەبای عێراقی كوژاندەوە

PM:02:09:03/01/2017
لێپرسراوێكی وەزارەتی كارەبای عێراق ئاشکرایکردوە وەزارەتی كارەبا داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق كردووە، بڕی قەرزەكانی ئێران بداتەوە كەبەهۆی هاوردەكردنی وزەی كارەباوە لەسەریان كەڵەكەبووە.

موسعەب مودەڕیس وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "بەهۆی كەڵەكەبوونی قەرزەوە، ئێران ٥ هێڵی كارەبای كوژاندووەتەوە لە عێراق، كە لەڕێگەیانەوە بڕی هەزار و ٥٠٠ میگاوات كارەبای پێدەداین".

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق بە میدیاكانی راگەیاندووە"بڕی قەرزەكانی ئێران لەسەر عێراق كەبەهۆی دابینكردنی وزەی كارەباوە لەسەری كەڵەكە بووە، بە یەك ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

موسعەب مودەڕیس وتی"پێشتر وەزارەتی كارەبا بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار قەرزی لە بری ئەو كارەبایە داوەتە ئێران كە لەسەر عێراق كەڵەكەبووە، دواتر وەزارەتی كارەبا داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق كردووە، بڕی قەرزەكانی ئێران بداتەوە كەبەهۆی هاوردەكردنی وزەی كارەباوە لەسەریان كەڵەكەبووە، بەڵام بێسوودبووە".