پشووەکانی پەروەردەی سلێمانی بزانە

AM:11:02:05/01/2017
كوردمیدیا: هاودەم عەتا
جێگری دووەمی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژە بۆئەوەدەکات لە 14 ی ئەم مانگەوە بۆ 21 ی مانگ پشوو دەبێت.

مامۆستا پەروین محەمەد جێگری دووەمی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە كوردمیدیای  راگەیاند"بە گوێرەی ساڵنامەی خوێندنی ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ ڕۆژانەی ١٤ تا ٢١ی ئەم مانگە پشوودەبێت و لە ڕۆژی ٢١ی مانگدا دەست بە دەوامی خوێندن دەكرێتەوە".

 جێگری دووەمی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتیشی"ئەم پشوانەش دوای تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم دێت و ئەمە وەك پشووی وەرزی یەكەمی ساڵی خوێندن دادەنرێت".