وێنە: تەقینەوەیەك لە توركیا 11 قوربانی لێكەوتەوە

PM:07:08:05/01/2017
ئێوارەی ئەمڕۆ لەئیزمیر كە لەپاش ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە سێهەمین شاری گەورەی توركیایە، تەقینەوەیەك لەبەردەم بنكەیەكی پۆلیس لەنزیك دادگای شارەكەدا روویدا.

پۆلیسی ئیزمیر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە؛ ئێوارەی ئەمرۆ لە ئیزمیر تەقینەوەیەک لەبەردەم بنكەیەكی پۆلیس لەنزیك دادگای ئەو شارە لەلایەن دوکەسەوە روویداوە.

ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس باسی لەوەشکردوە؛ تەقینەوەكە بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە و هەدوو ئەنجامدەری كردەوەكە كوژراون.

بەپێی ئەو راگەیەندراوە؛ لەئەنجامی تەقینەوەكەشدا پۆلیسێك کوژراوە و 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.