ئامه‌د: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا
لە 10 گوندی ناوچه‌ی لیجه‌ی سه‌ر به‌و پارێزگای ئامه‌د لە باکوری کوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردوەتەوە ، پارێزگاری ئامەد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە؛له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه, قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له 10 گوندی ناوچه‌ی لیجه‌ی پارێزگاكه ڕاگه‌یه‌نراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه؛ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه له كاتژمێر پێنجی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوە ، ده‌ستی پێ كردوه تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێی ئاماژەیە زیاتر له ساڵێكه شه‌ڕی سوپای توركیا‌و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كانی باكووری كوردستان، ده‌ستی پێ كردوه‌و هه‌ردوولاش یه‌كتر به شكاندنی ئاگربه‌ست و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته 211
جار خوێنراوهتهوه
زۆرترین خوێنراو