دروستكەری سپۆنج بۆب كۆچی دوایی كرد

AM:10:47:28/11/2018
ژیان:
دروستكەری زنجیرەی ئەنیمەیشنی سپۆنج بۆب لەتەمەنی 57یدا كۆچی دوایی كرد، ئەو كەناڵەشی كە بۆ یەكەمجار ئەو زنجیرەیەی پەخش كرد خولەكێك بێدەنگی راگەیاند.

ستیفن ھیلێنبۆرگ، دروستكەری كارەكتەری سپۆنج بۆب بەھۆی نەخۆشیی ALS كۆچی دوایی كرد، كەناڵی نیكەلۆدیۆن، پەخشكەری زنجیرەی سپۆنج بۆب لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "دڵگرانین بە بڵاوكردنەوەی ھەواڵی كۆچی دوایی ستیفن ھیلێنبۆرگ، خولقێنەری سپۆنج بۆب، ئەمڕۆ ئێمە خولەكێك لەپێناو شەرەف و رەنجی ژیانی  ئەودا بێدەنگی رادەگەیەنین".

ئەو زنجیرە كارتۆنیە لە ساڵی 1999ەوە لەلایەن كەناڵی نیكەلۆدیۆنەوە پەخشدەكرێت، لە زیاتر لە 250 وڵات و زیاتر بۆ 60زمانی جیھانیی دۆبلاژ كراوە و نزیكەی250 ئەڵقەی لێ پەخشكراوە.