نۆكیا مۆبایلی3.1 پڵەس لەعێراق دەخاتەروو

PM:05:20:01/12/2018
ژیان
كۆمپانیای HMDی جیهانی كە كۆمپانیای گەشەپێدەری ئامێرەكانی نۆكیایە رایگەیاند مۆبایلی نۆكیا 3.1ی پڵەس لە عێراق خستە روو كە مۆبایلێكی زیرەك و جیاوازە و ئەزموونی ناوەڕۆكی خاوەن وردییەكی زۆر لەخۆدەگرێت بەهۆی شاشە خاوەن كوالیتییە بەرزەكەی كە قەبارەكەی دەگاتە 6 بۆسە، جگە لە تەمەنی پیلەكەی كە درێژە و بۆ دوو رۆژی بەردەوامی كاركردن درێژە دەكێشێت.

نۆكیا 3.1 پڵەس لەو مۆبایلە زیرەكانەیە كە لەگەڵ جووت كامێرایەكی هەیە و نرخێكی گونجاوە و ئێستا لەبەردەستی هەمواندایە، هەروەها نوێترین مۆبایلە كە دەچێتە پاڵ خانەوادەی ئەندرۆید وەن، هاوكات باشترین سیستەمی كارپێكردنی گۆگل لەگەڵ نوێكردنەوە ئاسایشییە مانگانەكانی لەخۆدەگرێت.

بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای HMD لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران پاتریك حەرب لە لێدوانێكدا رایگەیاند" مۆبایلی نۆكیا 3.1 پڵەس بۆ ئارەزوومەندانی لە عێراق كەیف خۆشی بە ئەزموونی بینینی زۆر دەڕەخسێنێت كە خەسڵەتەكانی وێنەگرتنی ئاست بەرز و شاشەی گەورە پاڵپشت دەكات، سەرباری ئەو ئەزموونانەی كە ئەندرۆید پێشكەشی دەكات و هەموو ئەو خەسڵەتانە دیزاینی ئاسان و پیشەگەری ئاست بەرز پشتیوانیی دەكات".

-ئەوپەڕی كەیف خۆشی
مۆبایلی نۆكیا 3.1 پڵەس ئەزموونی بینینی باش لە جۆری خۆی دەخاتە روو بە هۆی شاشە كوالیتییە بەرزەكەی بە 6 پلە و رێژەی رەهەندەكانی 18:9 و خستنەكاری زۆرێك لە فۆڵدەرەكانی هەواڵ و ئەپڵیكەیشن و گرتەی ڤیدیۆ كە لەلات گرنگە، ئەمەش وای لێ دەكات نموونەیی بێت، لەگەڵ پیلەكەی كە 3500 میللی ئەمپێرە و بۆ دوو رۆژ دەخایەنێت و بەبێ هیچ زەحمەتییەك لەسەروبەندی كارەكانت لەسەر Netflix  بەبێ ئەوەی پێویستت بە بارگاویكردن بێت.

-دەستخستنی گرتەی جیاواز"بۆكێ" بەشێوەیەكی پیشەگەر لەگەڵ جووت كامێرا
دەتوانیت وێنەی تایبەت بەخۆت بگریت بەشێوەیەكی روون و پاڵپشتی خێرا و ورد تەنانەت لە رووناكیی كەمیش ئەمەش بەهۆی كامێرا سەرەكییەكەی كە 13 مێگاپێكسلە، هەروەها كامێرای دواوەی لەگەڵ هەستپێكەرێك كە 5 مێگاپێكسل دەبێت بۆ دابینكردنی قوڵایی هەستپێكردنی دواوە وا لە بەكارهێنەر دەكات گرتەی پیشەگەر بگرێت، هەروەها خەسڵەتی رێكخستنی ناروونی لەخۆدەگرێت و كامێرایەكی پیشەوەی هەیە كە 8 مێگاپێكسلە بۆ وێنەگرتنی سێڵڤی بە كوالیتییەكی بەرز.

-ئەدای باشتر
بەهۆی هاوسەنگیی ئەدای بەرز كە چارەسەركەری هەشت ناوەڕۆك Helio 22 Media Tek و توانای وزەكەی مۆبایلی نۆكیا 3.1 پڵەس وزەی پێویست لەكاتی پێویست دابین دەكات، بە بەكارهێنانی ژمارەیەكی كەمتری ناوەڕۆك لەكاتی ئەركە سەرەكییەكانی بۆ بەدی هێنانی توانایی باشتر.

مۆبایلەكە بە گونجانی وردی لەگەڵ قەپێلكی ئەلمنیومی پشتەوەی كە بەبەكارهێنانیCNC دروستكراوە، ئەمەش دیزاینێكی جوان و ئاسان دەڕەخسێنێت ئەوە جگە لە هەیكەلێكی كانزایی جوان كە پتەوییەكی ناوازەی پێ بەخشیوە، هەروەها زۆر بریسكانەوەی هەیە لەگەڵ وردەكاریی پارچە ئەڵماسەكان و شوشەی جۆری D 2.5 كە وا دەكات هەڵگرتنی لە نێو دەستدا زۆر گونجاوبێت.

مۆبایلی نۆكیا 3.1 پڵەس توانایەكی هەڵگرتنی زیاتر لەخۆدەگرێت و نوێترین داهێنانەكانی بواری زیرەكیی دەستكرد AI كە گۆگل گەشەی پێداوە و بەشێوەیەكی بەردەوام ئەبدەیت دەكرێتەوە ئەوەش بە یارمەتی گۆگل Assist و گۆگل Photos  لەگەڵ توانایەكی هەڵگرتنی زۆری بی سنووری وێنەی كوالیتی بەرز.

مۆبایلی نۆكیا 3.1 پڵەس بە رەنگی شین یان سپی یان شینی تۆخ دەست دەكەوێت و لە 25ی نۆڤەمبەرەوە بە نرخی 169 دۆلاری ئەمریكی لە عێراق دەست دەكەوێت.