پەرواز كارێكی نوێ بەرهەمدەهێنێت

AM:11:03:03/12/2018
ژیان:
خانمە گۆرانیبێژ "پەرواز حوسێن"، ئاشكرای كرد كە لە قەڵادزێ خەریكی وێنەگرتنی كارێكی نوێیە و بەزوترین كات بڵاودەكرێتەوە.

 پەرواز لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت: "ئەمڕۆ لە قەڵادزێ ھاتووین كارێكی نوێ بۆ ھونەرمەندێكی زۆر شیرین بكەین، كارەكان زۆر بە باشی بەڕێوە چوون".

ئەم كارە نوێیە بۆ پەرواز نییە، بەڵكوو بۆ خانمە گۆرانیبێژێكی دیكەیە و ئەو ھاوشانی سەفەرەكەی سەردانی شاری قەڵادزێی كردووە و لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا دەڵێت: "چاوەڕوان بن، ئەم كارە بە زووترین كات بڵاو دەكرێتەوە".

پەرواز حسێن لەساڵی ١٩٨٩ لە قەڵادزێ لەدایكبووە، لە ئێستادا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و ژیانی هاوسەری لەگەڵ گۆرانیبێژ گۆران ساڵح پێكهێناوە و خاوەنی دووكچن بەناوەكانی "گۆنا و گەردەن"، لەساڵی ٢٠١٣ بەشداری لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵی كەناڵی  mbc  دا كرد، توانی تا قۆناغەكانی پێش كۆتای بەردەوام بێت، لە ئێستادا خاوەنی كلیپ و بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبی.