هەردی سەلامی شوشەی دڵی بڵاوكردەوە

AM:11:50:03/12/2018
ژیان:
هونەرمەندی لاوی كورد "هەردی سەلامی"، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (شووشەی دڵ) بڵاوكردەوە.

ھەردی خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییەكەی ئامادە كردووە، ھەروەھا ئەفشین شوكری كاری میوزیكی بۆ گۆرانییەكە كردووە، گۆرانییەكە تەنیا بەشێوەی دەنگ لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كراوەتەوە.

هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەكان، سەرەتا وەك دەرهێنەر كاری كردووە و ماوەیەكە دەستی بە گۆرانی گوتن كردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە.