ترەمپ دەبێتە خەزوری عەرەبێك

PM:11:26:03/12/2018
ژیان:
كچەكەی سەرۆكی ئەمریكا عاشقی كوڕێكی عەرەب دەبێت و چەند وێنەیەكیان پێكەوە بڵاو دەكرێتەوە، ئەو كوڕە خەڵكی لوبنانە و خاوەنی رەگەزنامەی نێجیریشە.

تیفانی ترەمپ، كچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا عاشقی كوڕێكی عەرەبی ملیاردێر بەناوی "مایكڵ بولس" بووە و میدیاكانی ئەمریكا بەگەرمی باسی ئەو بابەتە دەكەن.

مایكڵ بەرەگەز لوبنانیە و خاوەنی خاوەن رەگەزنامەی نایجیرییە، لە شاری لاگۆس لە نایجیریا گەورە بووە، بەڵام ئێستا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەژی.

چەندمیدیایەكی ئەمریكی باسیان لەوە كردووە كە كچەكەی ترەمپ و ئەو كوڕە چەند جارێك بەیەكەوە ژووانیان كردووە و لە جەژنی سوپاسگوزاریشدا بانگێشتی هاوینەهەواری مار-ئەی- لاگۆی لە دوورگەی پاڵم بیچ لە ویلایەتی فلۆریدا كردووە، كە هاوینەهەوارەكە هی دۆناڵد ترەمپ-ی باوكییەتی.

تیفانی و مایكڵ لە هەفتەی فاشن شۆ لە نیویۆرك لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بیندراون؛ لە تەنیش یەكدیەوە دانیشتوون و وێنەیان گیراوە..