ئەگەری سزایەكی قورسی مان سیتی لە ئارایە

PM:08:15:04/12/2018
ژیان:
یانەی مانچستەر سیتی، ئەگەری دوور خستنەوەی لە سەجەم خولە ئەوروپیەكان هەیە و لە ئێستادا یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا خەریكی لێكۆڵینەوەیە لەو یانەیە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاند یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لێكۆڵینەوەی لەو زانیارییانە دەستپێكردووە، كە گوایە یانەكە یاری بە بوودجە و داهاتی خۆی كردووە بۆ ئەوەی خۆی لە یاساكانی یاریی خاوێن بدزێتەوە.

سەرچاوەكە لە قسەكانیدا ئاماژە بەوە دەكات یانەی مان سیتی وەك رایگەیاندووە، ساڵانە بڕی 59.5 ملیۆن پاوەند لە كۆمپانیای سپۆنسەری وەردەگرێت، لە كاتێكدا سپۆنسەرەكە تەنیا 8 ملیۆن پاوەندیداوە.

ئالێكسەندەر چێڤرینی، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ رۆژنامەكە دەڵێت كێشەیەكی گەورە هەیە و ئێستا خەریكین لێكۆڵینەوەی تێدا دەكەین.
ئەو یانەیە تا ئێستا بەهۆكاری یاری خاوێن 49 ملیۆن پاوەند سزا دراوە لە ئێستاشدا ئئەگەر ئەو تۆمەتانەی بەسەردا ساغ بێتەوە ئەگەری هەیە لە خولە ئەورپیەكان سزا بدرێت و دوور بخرێتەوە.  


زۆرترین خوێنراو‌