ڤیدیۆ: دینا گۆرانی مەرزیە فەریقی دەڵێتەوە

PM:12:32:05/12/2018
ژیان:
خانمە گۆرانیبێژی كورد "دینا"، لەگرتە ڤیدیۆیەكدا یەكێك لە گۆرانییەكانی ھونەرمەندی كۆچكردووی كورد (مەرزیە فەریقی) دەڵێتەوە.

دینا، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاو كردووەتەوە، وەك لە ڤیدیۆكەشدا دەردەكەوێ، گۆرانییەكی ھونەرمەند مەرزیە فەریقی دەڵێتەوە.

دینا خەڵكی شاری رانیەیە، خاوەنی چەند گۆرانییەكی تایبەتیی خۆیەتی، یەكێكە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی كارە ھونەرییەكانی لەگەڵ ھەڵكەوت زاھیر، ھونەرمەندی ئاوازدانەر ئەنجام دەدات.