مۆرینۆ هێرش دەكاتەوە سەر پۆگبا

PM:07:33:05/12/2018
ژیان:
راهێنەری مانچستەر هێرش دەكاتە سەر یاریزانەكانی و نمونەی پۆڵ پۆگباش دەهێنێتەوە دەڵێت رێز لە هیچ كەسێك لەو خەڵكانە ناگرێت كە لە خەمیدان.

ئەمشەو لەگەڕی ١٦ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا ئەنجام دەدرێت و یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵترافۆرد میوانداری لە یانەی ئارسناڵ دەكات.

پێش یاریەكەش خۆسێ مۆرینیۆ، راھێنەری مانچستەر یونایتد ھێرشی كردە سەر یاریزانانی تیپەكەی خۆی و بە ھەڵخەڵەتێنەر ناوی بردن.

مۆرینیۆ دەڵێت: ھەندێك یاریزان ھەن لە پشت راھێنەرەكەیانەوە ناوەستن و بە پێچەواوە دژی دەبن ئەوانە پێیان دەوترێ یاریزانانی ھەڵخەڵەتێنەر، ئەوانە بڕێك پارەی زۆریش وەردەگرن كەچی بەو شێوەیە حەقی خۆیان بە تیپەكەیان دەدەنەوە.

 ئەو راهێنەرە راشیگەیاند یەكێك لەو یاریزانانە پۆگبایە كە وەك ڤایرۆسێك وایە لە تیپەكە، ئەو رێزی راھێنەر و تیپەكەی و یاریزانان و تەنانەت ھاندەرانیشی ناگرێت ھەموو ئەوانەشی لە دەورین و باشن بۆی ئەو رقی لێیانە.


زۆرترین خوێنراو‌