حەمكۆ وێنەیەكی خۆی لەگەڵ زەكەریا بڵاوكردەوە

PM:12:52:06/12/2018
ژیان:
هونەرمەندی بواری كۆمێدیای كورد محەمەد جۆرج ناسراو بە "حەمكۆ"، نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ ھونەرمەندی كورد "زەكەریا عەبدوڵا"، بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/12/2018، حەمكۆ وێنەیەكی خۆی و زەكەریای لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو كردەوە، لەسەر وێنەكەشدا نووسیویەتی"ھاوڕێی خۆشەویستم"، 
حەمكۆ یەكێكە لە ئەكتەرە كۆمیدییە ناسراوەكانی كورد، بەشداریی چەندین فیلم و دراما و شانۆگەری كردووە، ھەروەھا لە زۆربەی فیلم و دراما و شانۆگەرییەكاندا ڕۆڵی سەرەكی بینیوە.

زەكەریا عەبدوڵا لە ساڵانی ھەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا، دەستی بە كاری ھونەری كردووە، لە ساڵی 1998ـدا یەكەمین ئەلبوومی گۆرانی بە ناوی (نەمزانی) بڵاو كردەوە، ئێستا یەكێكە لە ھونەرمەندە بەناوبانگەكانی كورد.