شەڕڤانان لە عەفرین سەرۆک چەتەیەک دەکوژن

PM:02:40:06/12/2018
ژیان:
لە ئەنجامی چالاکییەکانی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە عەفرین سەرۆک چەتەیەک و 3 چەتەی دیکە دەکوژن.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخودانی سەردەم لە عەفریندا، شەڕڤانان لە ناوەندی عەفرین و جندرێس گورزێکی تریان لە سوپای تورکیا و چەتەکانی دا.

یەپەگە لەبارەی ٣ چالاکیی شەڕڤانان لە عەفرین راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە کە لە رۆژی 5-12-2018 هێزەکانیان لە گەڕەکی مەحمودییەی ناوەندی شاری عەفرین حەمزە قەرهانیان کوشتووە کە سەرۆکی چەتەی گروپی چەتەکانی سوڵتان موراد بوونە و ئۆتۆمبێلی ناوبراویشیان تێک شکاندووە.

یەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە هەمان ڕۆژدا چالاکییەکی دیکەیان لەسەر ڕێگەی راجۆ - عەفرین ئەنجامداوە و لەو چالاکیەشیاندا چەندین چەتەیان کوشتووە و تا ئێستا ژمارەی کوژراوان و بریندارانیشیان ڕانەگەینادووە.


یەکینەکانی پاراستنی گەل لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکەیاندا چالاکی سێهەمیان ئاشکرا دەکەن و ڕایانگەیاندووە: شەڕڤانان لە بەردەوامیی چالاکییەکانیاندا هەر لەو رۆژەدا لە ناوەندی جندرێس لە دژی خاڵێکی چەتەکانی فەیلەقی شام چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا ٢ چەتە کوژران و ٣ چەتەی تریش بریندار بوون.

زۆرترین خوێنراو‌