پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەدان

PM:02:54:06/12/2018
ژیان:
لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێک لە کۆبوونەوەدان.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا چەند پرۆژە یاسایەک دەخرێتەڕوو کە لە خولی پێشووی پەرلەماندا پەسەند نەکراون، هەروەها پەرلەمان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی وەزارەتی کارەبا.

لە خشتەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا هیچ ئاماژەیەکی تیادا نییە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاندیدی ئەو ٨ وەزارەتەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی کە تا ئێستا پڕنەکراونەتەوە.

شایەنی باسە، سێشەممە رابردوو پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، بەڵام نەتوانرا دەنگدان لەسەر وەزارەتە ماوەکانی کابینەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامبدرێت بەهۆی دروستبوونی پشێوییەوە لە هۆڵی پەرلەماندا.

زۆرترین خوێنراو‌