ئەندامانی داعش لای ئەمریکیەکان ڕاهێنانیان پێدەکرێت

PM:03:17:06/12/2018
ژیان: شارەزایەکی عێراقی ئەوەی ئاشکرا کردووە لە نزیک سنوورەکانی عێراق و سوریا ئەمریکییەکان لە بنکە سەربازیەکانی خۆیان ڕاهێنان بە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکەن.

ئەلبەشارە،شارەزا لە کاروبااری سیاسیی عێراقی لە دیدارێکدا بە ماڵپەڕی ئەلمەعلومەی ڕاگەیاندووە: لە نزیک سنوورەکانی عێراق و سوریا گەشتی ئاسمانی لەلایەن بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاوە قەدەغە کراوە و نازانرێت لەو بنکە سەربازییانە چی دەگوزەرێت و تەنانەی هیچ وێنەیەک لەو بنکانە بوونی نیە و ئەمریکیەکان بە وردی چاودێری ئەو ناوچانە دەکەن.
دەشڵێت: ئەمریکیەکان هەوڵ دەدەن هاوکاری داعش بکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەست بە چالاکییەکانیان بکەنەوە لە ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق.

بەشارە لە درێژەی دیدارەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو زانیاریانەی لای ڕووسیا و عێراق هەن ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەم بنکە سەربازییانە هاوکارن لە تەشەنە سەندنی تیرۆر و بنکەکانیان کردۆتە جێی مەشق بە تیرۆریستان.

زۆرترین خوێنراو‌