ڕوسیا هەڕەشەی بەرهەمهێنانی موشەکی قەدەغەکراو دەکات

PM:03:34:06/12/2018
ژیان:
سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە پەیماننامەی هێزی ناوەکی، ئەوا موشەکی قەدەغەکراو بەرهەمدەهێنێت.

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕوسیا لە چاوپێکەوتنێکیدا ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕووسیا لۆمە دەکات و بە پێشێلکار لەقەڵەمیداوە و ڕایگەیاندووە ئەمە لە بیانوویەک زیاتر هیچی تر نیە بۆ ئەوەی ئێمە لە پەیماننامەکە بکشێینەوە.هاوکات زۆرن ئەو وڵاتانەی لەو جۆرە مووشەکانە بەرهەم دەهێنن کە لەناو پەیماننامەکەدا قەدەغە کراوە تەنیا مۆسکۆ و واشنتۆن پابەندن بەو پەیماننامەیەوە.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا 60 ڕۆژ هەلی داوەتە ڕووسیا تاوەکو پابەندبێت بەو پەیماننامە ناوەکییەوە و داوای لێکردوە کە بێتاوانیی خۆی بسەلمێنێت.لە ئەگەری نەسەلماندنی بێتاوانیی خۆیان ئەوا ئەمریکا لەو پەیماننامەیە دەکشێتەوە.


زۆرترین خوێنراو‌