هاوپەیمانی فەتح وەڵامی سەدر دەدەنەوە

PM:04:01:06/12/2018
ژیان:
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح وەڵامی هەڕەشەکانی سەدر دەداتەوە و دەڵێت ئێمەش خاوەنی جەماوەری خۆمانین بەڵام جەماوەرەکانمان تێکەڵ بەو ناکۆکیانە ناکەین و هەڕەشەی جوڵاندنی شە‌قام هیچ سودێکی نیە.
رەزاق ئەلحەیدەری، سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح باس لە دۆخی ئێستای عێراق دەکات و پێی وایە شەقام ناکرێت بۆ پرسە سیاسیەکان بجوڵێندرێت و ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاریی و ڕەوشی ئابووری بپارێزین نەک پشێوی دروست بکەین.


لەبەرامبەر هەڕەشەکانی سەدر ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانی فەتح ئەوەی ئاشکرا کردووە کە وەک فەتح خاوەنی جەماوەری خۆیانن و بەڵام بە پلەی یەکەم بەرژەوەندی خەڵک و وڵاتیان لا گرنگە و نایانهەوێت کە ڕووبەڕووبوونەوە لەسەر شەقامەکانی عێراق دروستبێت.


دەشڵێت" لەم قۆناغەدا بەکارهێنانی کەسانی ئاسایی لە ناو پرسە سیاسیەکاندا کارێکی هەڵەیە و مانای ئاگر بەردانە لەهەموو عێراقدا.


ئەم پەیامە توندانە دوای ئەوە دێت سەدر هەڕەشەی جوڵاندنی شەقامی کردووە لەبەرامبەر نەکشانەوەی فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ بەو پێیەی سەدر هەر لە سەرەتاوە دژی کاندید کردنی ناوبراو بووە.

زۆرترین خوێنراو‌