کوژرانی خاشقجی دەکرێتە فیلم

PM:04:16:06/12/2018
ژیان:
بڕیارە فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەبارەی کوژرانی نوسەری سعودی جەمال خاشقجی بەرهەم بهێنرێت کە لەمانگی تشرینی یەکەمدا لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە تورکیا کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکانی میدیاکانی تورکیا شۆن بن ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی بە مەبەستی بەرهەم هێنان و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی کوشتنەکەی خاشقجی سەردانی وڵاتی تورکیای کردووە و دەیەوێت فیلمێکی دێکۆمێنتاری لەو بارەیەوە دروست بکات.

ئەوەش بڵاوکراوەتەوە کە ئەو دەرهێنەرە ئەمریکیە بە مەبەستی دروستکردنی فیلمەکەی چاوی بە خەدیجە جەنگیزی دەستگیرانی خاشقجی و چەند کەسێکی دیکەی پەیوەندیدار بەو دۆسیەیە کەوتووە و دەرهێنەرە ئەمریکیەکە بە میدیاکانی تورکیای ڕاگەیەندووە "بە نزیکترین کات ئەو فیلمە دێکۆمێتاریە  دروست دەکرێت و بڵاو دەبێتەوە".

زۆرترین خوێنراو‌