هێمن هەورامی: پێکهێنانی حکومەت لەسەر شانی سێ حزب دەبێت

PM:04:32:06/12/2018
ژیان:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە هەوڵدان چارەسەریی قەیرانی دارایی بکەن و فۆرمی دەستپاكیشیان پڕكردۆتەوە.

ئەمڕۆ 6-12-2018 هێمن هەورامی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ فۆرمی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە فراكسیۆن و هەموو بەشە یاساییەكان پڕكراونەتەوە و دەیسەلمێنین ئەوەی نوسراوە راستییە و ئەوەش یەكێك بووە لە بەڵێنەكانی پارتی كە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا دابوی".

وتیشی ئەوە سیاسەتی حكومەتی عیراق بوە، كە وای کردووە قەیرانی دارایی لە هەرێم دروست ببێت ولە ئێستادا بەغداد 40 ملیار دۆلار قەرزاری هەرێمی كوردستانە".

لەبارەی دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیش، سەرۆكەکەی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەدا، رۆژی دووشەممەی داهاتوو كۆبونەوەكان ئەنجام نادرێن، بەڵام لە زووترین كاتدا دەستپێدەكەن.

جەختیشیكردەوە، كە یەكێتی و گۆڕان کاریگەرییەکی گرنگیان دەبێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و پێكهێنانی حكومەت لەسەر شانی سێ لایەنی براوەی یەكەم و دووەم و سێیەم دەبێت".


زۆرترین خوێنراو‌