عادل عه‌بدولمه‌هدی پۆستێکی باڵا لە جەبار لعێبی دەسەنێتەوە

PM:05:07:06/12/2018
ژیان:
پاش ئەوەی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا، ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ردا ده‌ركراو هەڵبوەشێندرێتەوە،لە ئێستادا جه‌بار لعێبی، په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی نزیك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نیازی نییه‌ پۆستی سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیمان ڕاده‌ست بكات و رازی نیە بەو ڕادەست کردنە".

پێشتر، حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌ ماوه‌ی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ردا بڕیاری دا، جه‌بار لعێبی، وه‌زیری پێشوی نه‌وت، بكات به‌سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی،بەڵام لە ئێستادا عادل عەبدولمەهدی دەیەوێت ئەو پۆستە لە جەبار لعێبی وەربگرێتەوە.


زۆرترین خوێنراو‌