پارتی لە هەفتەی داهاتوو دێتە سلێمانی

PM:05:40:06/12/2018
ژیان:
گەڕێكییتری كۆبونەوەی نێوان لایەنەكان لە هەفتەی داهاتوو دەست پێدەكات و پارتی دەگاتە سلێمانی چەند كۆبونەوەیەك ئەنجام دەدات.

دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوو سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كانیدی خۆی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم دیاری كرد، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوووەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی لایەنە سیاسیەكان بكات و یەكەمین كۆبونەوەی خۆی لە رۆژی دوو شەممە لەگەڵ یەكێتی دەست پێدەكات. 
   
پێشتر راگەیەندرابوو كە شاندەكەی پارتی لەلایەن كاندیدەكانی سەرۆكایەتیەكانەوە سەركردایەتی ناكرێت بەڵام زانیاریە رۆژنامەوانیەكان باس لەوە دەكەن مەسرور بارزانی كاندیدی پارتی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت سەرۆكایەتی شاندی گفتوگۆی حزبەكەی دەكات. 

زۆرترین خوێنراو‌