هەولێر؛ لە چەند گەڕەكێك لافاو دروست بوو

PM:06:16:06/12/2018
ژیان:
بەهۆی بارانی زۆرەوە لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر، لافاو لە ژمارەیەك گەڕەكی ئەو شارە دروست بووە زیاتر لە 50 ماڵیش ئاو چۆتە ماڵەكانیانەوە.

پەیامنێری (تۆڕی هەواڵی ژیان) لەشاری هەلێرەوە ئەوەری خستەڕوو، لە گوندی تۆپزاوە ئەحمەدی پشت گەرەكی ژیان لە باشوری شاری هەولێر بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕەوە زیاتر لە 50 ماڵ ئاو چووەتە ماڵەكانیان و زیانی بە كەلوپەلەكانیان گەیشتووە و دەشڵێت" هاوكات رێگای كۆمەڵگای هیران ستی و ئاوێنەی شار گیراوە، كە زیاتر لە 1250 ماڵ دەبن".

دانیشتوانی ئەو گەڕەكانە چەندین جار لە داوایان لەشارەوانی هەولێر كردوە بەڵام وەك بەشێك لەهاوڵاتیانی ئەو گەڕەكانە باسی دەكەن، داواكارییەكانیان جێبەجێنەكراوە.

زۆرترین خوێنراو‌