خواردنی ئەم سێ سەوزەیە واز لێمەهێنە

AM:11:08:12/12/2018
ژیان:
سیر و پیاز دوو خواردنی زۆر به‌سوود و پڕ ڤیتامینن، دژه‌ هه‌وكردنن و بۆ دڵ باشن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ناو خواردندان دانرێن چێژ و تامێكی خۆشتری پێ ده‌به‌خشن و بۆن و به‌رامه‌ی خۆش ده‌كه‌ن.

هەروەها، بیبەر یەکێکە لە سەوزە بڵاوەكانی جیهان و چەند جۆر و ڕەنگێكی جیاوازیان هەیە، لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە کەخواردنی بیبەر سوودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت ،پزیشكییەكانیش خواردنی بیبەر بە گرنگ دەزانن بۆ چالاکبوون و تەندروستبوونی مرۆڤ .