ڤیدیۆ؛ رووداوێكی راستەوخۆی هاتوچۆ

PM:04:03:28/12/2018
ژیان:
بەمەبەستی هۆشیار كردنەوەی هاوڵاتیان لەرووداوەكانی هاتوچۆ، پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان گرتەیەی ڤیدیۆیی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا دروشمی (كەی سەرەی من دێت)ی بڵاو كردۆتەوە.

وەك لەگرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، ئۆتۆمبێلێكی تیژڕەو خۆی بە ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا دەكێشێت و ئەوەش وەهادەكات ئەو هاوڵاتیانەی بەشدارییان كردوە لەو پرۆژە هۆشیارییەدا، بڵێن"كەی سەرەی ئێمەش دێت".

هاتوچۆی گەرمیان لەوبارەیەوە دەڵێت"زۆربەمان بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە كەسێكی ئازیز یاخود ناسراوێكمان بوەتە قوربانی، بۆئەوەی ڕوداوەكانی هاتوچۆكەمبێتەوە هەمومان سەلامەتبین دوربین لەڕوداوی نەخوازراو (سەرەی ئێمە نەیەت) با پێكەوە هەمومان پابەندی یاساو ڕێنماییەكانی هاتوچۆبین".