وێنە؛ لە ئیسپانیا جەنگی هێلكە و ئارد بەرێوەچوو

AM:11:58:02/01/2019
ژیان:
جەنگی هێلكە و ئارد فیستیڤاڵێكی ساڵانەیە لە ئیسپانیا، رۆژی 28ی دیسەمبەری هەموو ساڵێك لە شاری ئەلیكانتی بەڕێوەدەچێت.

ئەم جەنگە رێورەسمێكی‌ كۆنە و بۆ 200 ساڵ بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە، تێیدا ژمارەیەك پیاو شۆڕشێك هەڵدەگیرسێنن و بۆ ماوەی یەك رۆژ دەست بەسەر شاردا دەگرن، چەندین یاسای پڕوپووچ دادەڕێژن و لەبەرامبەر‌ سەرپێچیكردنی یاساكانیان پارە بە هاووڵاتیان دەبژێرن.

ژمارەیەكی دیكەش هەوڵ دەدەن شار پاك بكەنەوە لەو گەڕەلاوژە و بێسەروبەرییە، دواتریش ئەو پارەی لە سزای سەرپێچییەكان كۆكراوەتەوە دەدرێت بە كۆمەڵە خێرخوازییەكانی شارەكە.