نیان عەبدوڵا جیاواز دەركەوت

PM:01:24:07/01/2019
ژیان:
خانمە هونەرمەنی گۆرانیبێژ "نیان عەبدوڵا"، چەند وێنەیەكی جیاوازی خۆی بە ستایلێكی نوێوە بڵاو كردەوە.

نیان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا، چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بە ستایلێكی نوێوە بڵاو كردووەتەوە، وەك لە وێنەكاندا دەردەكەوێت ئەو خانمە گۆرانیبێژە ستایلی خۆی گۆڕیوە.

نیان عەبدوڵا خەڵكی سلێمانییە، لە ساڵی نەودەكانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە كاری ھونەری كردووە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ كلیپە، ساڵی 2016 تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو، دوای ئەوەی چارەسەری تەندروستیی لە ئەڵمانیا وەرگرت، ئێستا تەندروستیی جێگیرە، نەخۆشییەكەیشی لە قۆناغی چارەسەردایە.


زۆرترین خوێنراو‌