2018 هەڵەبجە یەكەم بوو

PM:09:55:08/01/2019
ژیان:رابەر مەحمود
ساڵی 2018 بۆپارێزگای هەڵەبجە ساڵێكی خۆش بوو، چونكە چەندین گەنجی شارەكە لەچەندین پێشبڕكێیی جۆراوجۆر لەناوخۆی كوردستان¬و دەرەوە پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا.

لە 2018 شاجوانی كوردستان، یەكەم ژن لەبواری كاری رێكخراوەیی¬و لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەكەم گەنج لەبواری پەیكەرسازی لەسەر ئاستی عێراق¬، باشترین سیناریۆ لە سینەما و باشترین وەرزشوان لە كاراتی هەڵەبجەیی بوون.

شەیدا موعتەسەم ئەو كچە هەڵەبجەیەیی كەبوە یەكێك لە١٠٠كەسایەتیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ژیان دەڵێت" ساڵانە یەكێتی رێكخراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشبركێیەك ئەنجام دەدات بۆ دیاریكردنی ١٠٠كەسایەتی  لەبوارەجیاجیاكاندا كەئەمسال لەوڵاتی فەڕەنسا بەڕێوەچوو".

موعتەسەم لەرێگەی سیڤیەوە بەشداریكرد لەو پێشبڕكێیەدا كە شانزە هەزار و ٣٠٠كەس بەشداربوون موعتەسەم وەك یەكێك لە ١٠٠كەسایەتیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست¬و یەكەم كورد لەبواری كاری رێكخراوەیی لەساڵی ٢٠١٨دا  دیاری كرا.

ئەو هەڵەبجەیە باسی لەوەكرد ئەوهەڵبژاردنە بۆئەو زۆگرنگ بوو، چونكە لەسەرئاستی جیهان بووهەروەها یەكەم جاریشە كەكوردێك هەڵبژێردرێت لەو پێشبركێیەدا ئەمەش وادەكات كەرێكخراوە نێودەوڵەتیەكان¬و ناوخۆیەكانیش گرنگی بە هەڵەبجە بدەن¬و سەردانی ئەوشارە بكەن¬و كارەكانی ئەوانیش چیتر لۆكاڵی نابن¬و سەرتاری كوردستان دەگرێتەوە.

تیپی كاراتی خورماڵ بەشداری پێشبڕكێیەكیان كرد لە ولاتی ئێران و توانیان لەكۆی ٢٠ مەدالیا ١٤مەدالیای پاڵەوانی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن، كە زیاتر لە ١٠ وڵات بەشداربوون


لە مانگی رابردوودا تیپی كاراتی خورماڵ بەشداری پێشبڕكێیەكیان كرد لە ولاتی ئێران و توانیان لەكۆی ٢٠ مەدالیا ١٤مەدالیای پاڵەوانی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن، كە زیاتر لە ١٠ وڵات بەشداربوون لەوپاڵەوانیەتیە، هەروەها گەنجێكی تری هەڵەبجەیی بەناوی  هاوكارهەڵەبجەیی لە وڵاتی روسیا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە لەیاری كینگ بۆكسین.

٢٠ئەم مانگەش لەشاری هەولێر كچێكی هەڵەبجەیی بووە شاجوانی كوردستان، لەلایەكی تریشەوە پشتوان هەڵەبجەیی نوسەر خەڵاتی باشترین سیناریۆیی لەبواری شانۆدا پێبەخشرا لەناو دەیان سیناریۆدا كە لە ڤستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا.

پشتیوان بۆژیان ئاماژەی بەوەدەكات لەسێهەمین ڤستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە ٥٢ وڵاتەوە بەشداربوون لەوڤستیڤاڵە سیناریۆیەكی بەندە بە باشترین سیناریۆ دیاریكرا،كە باس لەمنداڵە ونبوەكانی هەڵەبجە دەكرد.

شانزە هەزار و ٣٠٠كەس بەشداربوون موعتەسەم وەك یەكێك لە ١٠٠كەسایەتیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست¬و یەكەم كورد لەبواری كاری رێكخراوەیی لەساڵی ٢٠١٨دا دیاری كرا


بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری هەڵەبجەش بۆكۆكردنەوەی ئەوكوڕوكچە هەڵەبجەیانە و زیاتر ئاشنابون بە یەكتر مەراسیمێكی رێزلێنانیان بۆئەنجامدەدات.

پەروێز نیازی، بەرێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری هەڵەبجە بۆ ژیان باسی لەئامانجی مەراسیمەكەكرد و وتی" وەك رێزلێنان لە پای بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتانەی كەبەدەستیان هێناوە لەدوای سەری ساڵی تازە مەراسیمێكی رێزلێنانیان بۆ ئەنجامدەدرێت".

هەڵەبجە ٨٣ كیلۆمەتر لەباشووری رۆژهەڵاتی شاری سلێمانیە¬و ١٤ی شوباتی٢٠١٤دا كراوە بە پارێزگا و لە ساڵی ١٩٨٨دا لە لایەن حكومەتی ئەو كاتەی عێراق كیمیاباران كراوە، پێكدێت لە ناوەندی قەزاری هەڵەبجەو ناحیەكانی بیارە، خورماڵ، بەمۆو سیروان و ژمارەی دانیشتونەكەی نزیكەی سەد و 15 هەزار كەس دەبێت.


زۆرترین خوێنراو‌