جوانترین پۆلیسی ئەڵمانیا گەڕایەوە سەر کارەکەی

PM:02:28:09/01/2019
ژیان:
ئادریانا، لە دەستپێکی ساڵی نوێ گرتە ڤیدیۆیەکی خۆی لە یوتوب بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەپشوودایە و دەیەوێت دەوری جیهان بداتەوە و نایەوێت کاری مۆدێلینگ بکات.

هەر لە گرتە ڤیدیۆیەکەیدا ئەو خانمە پۆلیسە ئەڵمانیا وتوویەتی؛ لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەی قسەی کردووە و بەڕێوەبەرەکەی پێی راگەیاندووە تا بتوانێت بگەڕێتەوە سەر کارەکەی دەبێت ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوی کردووەتەوە کەمی بکاتەوە و بەڕادەیەکی زۆر وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاونەکاتەوە.

ئادریانا کۆلستار، نازناوی جوانترین پۆلیسی ئەڵمانیای پێبەخشراوە و سەرۆکی پۆلیسی ئەڵمانیا پێی راگەیاندووە، دەبێت لەنێوان کاری مۆدێلینگ و جێبەجێکردنی یاسا، یەکێکیان هەڵبژێرێت و ئادریاناش کارەکەی پێشووی هەڵبژاردووە و گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی.

کۆلستاری 34 ساڵە، لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خۆشەویستە و فاڵۆوەرەکانی لە ئینیستاگرام زیاتر 600 هەزار کەس دەبێت.