گریزمان بووە باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی لالیگا

PM:04:07:09/01/2019
ژیان:
ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی و یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وەک باشترین یاریزانی مانگی پێشووی لالیگا دەستنیشانکرا.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامە ئیسپانییەکان، یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی و یاریزانی ئەتلەتیکۆمەدریدی وەک باشترین یاریزانی مانگی رابردوو دیاریکرد.

لەمانگی ڕابردوودا، گریزمان 4 یاری لەگەڵ  یانەکەی ئەنجامداوە و 4 گۆڵی دروستکردوە و گۆڵێکیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردوە.

لەم وەرزەدا گریزمان لەخولی ئیسپانیا 8 گۆڵی تۆمارکردوە و 6 گۆڵیشی دروستکردوەو لە چامپیۆنز لیگیش 4 گۆڵی کردوەو 2 گۆڵی دروستکردوە.

مانگانە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا باشترین یاریزان دەستنیشان دەکات بە پێی ئەو کاریگەرییەى لەسەر یانەکەى هەیەتی، بۆ مانگی 12ی ساڵی 2018 ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی و یاریزانی ئەتلەتیکۆمەدریدی وەک باشترین یاریزان دەستنیشان کرد.

زۆرترین خوێنراو‌