شاباز زەمانی هۆكاری بڵاونەكردنەوەی گۆرانیە تازەكەی بەڤیدیۆ كلیپ ئاشكرادەكات

PM:12:29:10/01/2019
ژیان:
گۆرانیبێژی کورد "شاباز زەمانی"، نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی (جێم بێڵە) بڵاوكردەوە.

ڕۆژی سێشەممە 8/1/2019، شاباز زەمانی لەمبارەیەوە لە پەخشێکی ڕاستەوخۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاشکرای کرد، کە چەند کەسێک ئەو گۆرانییەیان لێی بردووە و لێیان بڵاو کردووەتەوە، ئاماژەی بەوەش دا کە خۆی بەنیاز بوو ئەو گۆرانییە بە کلیپێک لەگەڵ ئەلبوومێکی گۆرانی پێشکەشی ھەوادارانی بکات.

ماوەیەک پێش ئێستاش شاباز ھەر لەبارەی ئەو گۆرانییەوە، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد، کە ئەو گۆرانییە لەگەڵ ئەلبوومێکی گۆرانی پێشکەشی ھەوادارانی دەکات.

دوای ئەوەی گۆرانیی (جێم بێڵە) لە یوتیوب بڵاو کرایەوە، شاباز خۆیشی گۆرانییەکەی لە کەناڵی فەرمیی خۆی، لە یوتیوب بڵاو کردەوە.

شاباز زەمانی خەڵکی سلێمانییە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، پێشتر زیاتر لە شەوە ئاھەنگ و کۆنسێرتەکان بەرھەمە ھونەرییەکانی پێشکەش دەکرد، ئێستاش خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانیی سینگڵە.


زۆرترین خوێنراو‌