داوایەکی سەفارەتی میسڕ لەواشنتۆن ڕەتدەکرێتەوە

PM:03:22:10/01/2019
ژیان:الجزیرە
عبدالفتاح سیسی سەرۆکی میسڕ لەپەخشی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی "CBS" ی ئەمریکی دا ڕوبەڕوی پرسیارێکی موحریجی پێشکەشکارەکە دەبێتەوە.

سیسی لەبەرنامەیەکی تۆمارکاوی کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی دا ڕووبەڕوی هەندێ پرسیاری زەحمەت دەبێتەوە، کاتی بەرنامەکە بریتیە لە٦۰ خولەک ولەدوو ڕۆژی ڕابردوودا پەخش کراوە، ئەوەی سەرۆکی میسڕی بەگیر هێنا، پرسیارەکە ئەوەبوو کاتێک پێشکەشکارەکە لێی دەپرسێت: بۆچی گەلی وڵاتەکەت بە دیکتاتۆرێکی سەربازی ناوت دەهێنن؟

هەندێک لەو پرسیارانەی پێشکەشکاری تەلەفزیۆنەکە لەو چوارچێوەیەبوون ( کودەتاسەربازیەکەی وڵات بەسەر محمد مورسی دا، بەعەسکەرتاریەت کردنی گۆڕەپانی ڕابیعەی عەدەویە، زیندانیانی سیاسی سەر بە محمد مورسی، هاوکاری وهەمانگی نێوان وڵاتەکەی وئیسرائیل....)

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی بڵاویکردەوە کەوا سی سی داوایکردوە کەبەرنامەکە پەخش نەکرێت، بەڵام کەناڵەکە داواکەی سی سی ڕەتکردەوە، دوو ڕۆژ لەمەو بەر لەئێوارەیەکدا بەرنامەکە پەخشکرا.

سی سی لەڕێی سەفارەتی وڵاتەکەیەوە کەلە واشنتۆنە داوایەکی بەرزکردۆتەوە بۆ پەخش نەکردنی بەرنامەکە، بەڵام داواکەی سەفارەتی میسڕ لەواشنتۆن ڕەتکرایەوە لەلایەن کەناڵەکەوە.

یەک لەو پرسیارانەی پێشکەشکارەکە کە سەرۆکی میسڕ پێی خەجاڵەت بوو، ئەوەبوو: ئایا ئێوە وەک سەرۆکی وڵات بیرۆکەیەکتان هەیە سەبارەت بە ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی وڵاتەکەتان کەلەسەر بیروڕای سیاسی دەسگیرکراون؟

لەوڵامدا سی سی دەڵێت: لەوڵاتەکەی ئێمە هیچ زیندانیەکی سیاسی نیە کەلەسەر بیرو ڕای جیاواز زیندانی کرابن، چونکە دادگا هەیە.
دواتر پێشکاری بەرنامەکە لێی دەپرسێت: ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ بڵاوی کردۆتەوە کەوا ٦۰ هەزار زیندانی سیاسی هەن لەوڵاتی میسڕ کەبەهۆی بیروڕای جیاوازەوە دەسگیر کراون؟

سی سی: من نازانم ئەم ڕێکخراوە ئەو ژمارەیەی لەکوێ هێناوە!

پرسیارەکانی تایبەت بەکودەتا

پێشکەشکار: ئێوە چۆن توانیتان ڕێگەی کودەتا بیر لێبکەنەوە بەسەر محمد مورسی سەرۆکی وڵات، لەکاتێکدا ئەوکاتە تۆ وەزیری بەرگری وڵات بویت؟

سی سی: چونکە گەلی میسڕ ئەم شێوازە لەحوکمڕانیەی نەدەویست، بۆیەش گەل شێوازەکەی ڕەتکردەوە، لەکۆتایشدا گەلی میسڕ مافی خۆیەتی شێوازی حوکمڕانی وگۆڕانکاری وشوناسی خۆیان بگۆڕن.

پێشکەشکار: چی دەڵێن بۆئەم شێوازە لەحوکڕانیەی جەنابتان تەنها لەگۆڕەپانی ڕابیعەی عەدەوی 800 کەستان کوشت؟

سی سی: ڕوبەڕوبونەوەی ئێمە لەگەل تەیاری ئیسلامی تەنها ئەوانە بوو کەچەکیان هەڵگرتبوو لێمان.

پێشکەشکار: هەندێ سیاسی وڵات وکەسایەتی ناودار وهاونیشتمنیان ناوی جەنابت بەوە دەهێنن (دیکتاتۆری عەسکەری)؟ ئێوە چیدەڵێن
سی سی: من نازانم تۆ لەگەڵ کێ قسەت کردووە وئاوایان گوتبێت، بەڵام سی ملیۆن کەس لەوڵات ەم شێوازە لەحوکمڕانیەی پێشوی ڕەتکردەوە.

پرسیارەکانی تایبەت بەنێوانی میسڕ وئیسڕائیل

لەدرێژەی پرسیارەکانی پێشکەشکاری کەناڵەکە تایبەت بەو پەیوەندیانەی نێوان ئیسرائیل ومیسر، هەست دەکرێت لەئێستادا نێوانی ئەم دوو وڵاتە لەهەموو کاتێک پتەوترە؟
سی سی: بەڵێ ڕاستە، لەگەڵ ئەوەشدا هەماهەنگی ههێزی ئاسمانیشمان هەیە لەهەرکاتێکدا پێویست بکات، هاوکاری یەکدەبین.



زۆرترین خوێنراو‌