ئەگەری گەڕانەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە

PM:03:57:10/01/2019
ژیان:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەهەوڵی ئەوەدایە جارێکی دیکە نەیماری بەرازیلی بگەرێنێتەوە ریزی یانەکەی، کە وەرزی 2017 ئەو یانە ئیسپانیەی بەرەو پاریس سان جێرمان جێهێشت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕادیۆی کەتەلۆنی، باوکی نەیمار لە ڕۆژانی رابردوودا لەگەڵ ئەندرێ کۆری، نوێنەری بەرشەلۆنە لە بەرازیل چاویان بەیەک کەوتووە و لەبارەی گەڕانەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، ئەمە یەکەم جار نیە کە باوکی نەیمار و ئەندرێ کۆری یەکببینن، بەو پێیەی دوو مانگ پێش ئێستاش کۆری لە لەندەن کۆبوونەوەیەکی لەگەل باوکی نەیمار ئەنجامدابوو.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2013شدا کۆری پردێکی گەورەی نێوان بەرشەلۆنە و نەیمار بوو کە توانی نەیمار لە یانەی سانتۆسەوە بگوازێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.

لەلایەکی دیکەوە یانە پاریسییەکە، بۆ ئەوەی کێشەی دارایی بۆ دروست نەبێت لەم وەرزەدا بیرلەوە دەکاتەوە نەیمار یان کیلیان ئێمباپێ بە نرخێکی خەیاڵی بفرۆشێت.

زۆرترین خوێنراو‌