رۆژئاوا؛ داعشێکی ئەڵمانی دەستگیرکرا

PM:04:52:10/01/2019
ژیان:
له‌هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدا له‌شارۆچكه‌ی "هه‌جین" ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی بیانی ده‌ستگیركراون، له‌ناویاندا هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی داعش به‌ناوی "لۆكاس گلاب" هه‌یه‌.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا ئەڵمانییەکان، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی 7 تیرۆرست و هاووڵاتییه‌كی تیرۆرستی ئه‌ڵمانیان بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌ڵمانییه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه‌ داواكراوبووه‌ فه‌رمانی گرتنی هه‌بووه‌.

لە هەواڵەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌ڵمانییه‌ له‌دایكبووی ساڵی 1988ی شاری دۆرتمۆنده‌و ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌ و له‌ساڵی 2013 وه‌ په‌یوه‌ندی به‌گروپێكی سه‌له‌فیه‌وه‌ هه‌بووه‌و قورئانیان به‌ئه‌ڵمانی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و له‌ساڵی 2014 وە له‌ڕێگه‌ی توركیاوه‌ په‌یوه‌ندی كردوه‌ به‌ڕیزه‌كانی داعشه‌وه‌.

له‌ڕاپۆرتی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیدا هاتووه‌ دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌ڵمانیا چەندین بەڵگە و دێکۆمێنتاریی ده‌ستكه‌وتووە لەبارەی لۆکاسەوە دادگای فیدرالی له‌تشرینی یه‌كه‌می  2016 وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌ڵمانییه‌ داعشه‌ی ده‌ركردوه‌، به‌ڵام دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه‌ له‌ 6-1-2019 دا  جارێ نه‌زانراوه‌ ئه‌ڵمانیا داوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌كات یان نا.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا ئەوە روون نییە، کە ئاخۆ ئەڵمانیا داوای ئەو داعشە داواکراوە لە یەپەگە دەکات یان نا. بە دەستگیرکردنی ناوبراویش ژمارەی داعشە ئەڵمانییەکان کە لەلایەن یەپەگەوە دەستگیرکراون، گەیشتە 36 داعش.

زۆرترین خوێنراو‌