فرۆكەخانەی سلێمانی رونكردنەوەیەك لەبارەی گەشتەكانی توركیا دەدات

PM:07:01:10/01/2019
ژیان:
فرۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند تا ئێستا بە فەرمی هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی سلێمانی – توركیا دیاری نەكراوە.

بەگوێرەی رونكردنەوەیەكی فرۆكەخانەی سلێمانی كە كۆپیەكی بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) نێردراوە لەبارەی گەشتەكانی نێوان توركیا و سلێمانی دەڵێت "بەهەموولایەكی ڕادەگەیەنین كە وەك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی سلێمانی – توركیا".

لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشكراوە تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی فرۆكەخانەی سلێمانی و توركیا دیاری نەكراوە. دڵنیاییش دەداتە هاوڵاتیانی بەڕێز هەر بڕیارێك دەربچێت لەوبارەیەوە "دەستبەجێ بۆ هەموولایەكی ڕادەگەیەنین وە هەر هەواڵێك لەسەر گەشتەكانی فڕۆكەخانە لە سەرچاوەیەی فەرمی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە ڕانەگەنرێت باوەڕ پێكراو نیە".


زۆرترین خوێنراو‌