ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە ئیتاڵیا ژێر ئاو كەوتن

PM:07:21:10/01/2019
ژیان:
لەكەناراوەكانی ئیتاڵیا بەلەمێكی كۆچبەرانی نایاسایی ژێر ئاو كەوتوو پۆلیسی ئەو ولاتە 49 كەسی كوری رزگار كرد و دوانیتریشیان بێسەرو شوێن بوون.


بەگوێرەی میدیاكانی ئیتاڵیا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەو بەلەمەی ژێر ئاو كەوتووە 51 سەرنشینی هەڵگرتووە كە سەرجەمیان كوردبوون، دوای ڕزگاركردنی 49 كەس لەو كۆچبەرانەی كە لە بەلەمەكەدا بوون بەڵام تەرمی دوو كەسیان نەدۆزیوەتەوە و تائێستا بێسەروشویێنن. 
 
پۆلیسی شارۆچكەی مالیسا ئاماژە بەوە دەکات شوێنی مانەوە و خواردنیان بۆ ئەو كۆچبەرانە دابینكردووە و دواتر ڕادەستی لایەنی پەیوەندیداریان دەكەن.


زۆرترین خوێنراو‌