زاناكانی چین ئامێری ئاگادار كردنەوەی بومەلەرزەیان دۆزیەوە

PM:10:53:10/01/2019
ژیان:
زاناكانی وڵاتی چین ئامێری ئاگادار كردنەوەی بومەلەرزەیان دروست كرد، ئەو ئامێرە توانای هەیە لەرەكانی بومەلەرزە دیاری بكات و پێشەكی ئاگاداری بدات.


ئاژانسی (سێجی تی ئێن) رایگەیاند له ‌ئێستادا وڵاتی چین گەورەترین و پێشكەوتووترین سیستەمی وریاكەرەوەی بۆ ئاگاداركردنەوەی بوومەلەرزە له ‌جیهان دروست كردوووە كە لەلایەن ئەندازیارانی ولاتەكەوە دروست كراوە.

ئەو ئەندازیارانە لەسەرتاسەری وڵاتەكەدا 15 هەزار ئامێریان جێگیر كردووە كە بە وایەر پێكەوە بەستراونەتەوە لە كاتی روودانی بومەلەرزەدا ئاگاداری دەدات.

ئەو ئامێرانە توانایان هەیە هۆشداری ئەلكترۆنی بۆ سەنتەری چاودێری و پاشان مۆبایلی بەكارهێنەر بنێن كە ئەمەش خێراییێكی هاوشێوەی ڕووناكییان هەیه ‌و زۆر خێراتر له ‌ڕوودانی لەرینەوەی وێرانكەر له ‌ئاستی زەویدا هۆشداری بە كەسەكان دەدات تا ئامادە بن.

بەگوێرەی زانیاریە ئاشكرا بووەكان ئەو ئامێرانە دەتوانن لەماوەی 2 چركەدا لە هەر شوێنێك بێت بەكارهێنەر ئاگادار بكاتەوە كە دەتوانیچت پێش رودانی بومەلەرزە كەسەكە خۆی رزگار بكات. 

پێشتر ئەم سیتەمە بە شێوەی بچوكتر لە هەریەكە لە وڵاتەكانی یابان و ئەمریكا كاری پێكراوە بەڵام چین توانیویەتی گۆڕانكاری لەئامێرەكاندا بكات، ئەو ئامێرانە لەساڵی 2022 یە شێوەیەكی یەكجاری دەكەوێتە كار.