بەهۆی یەمەنەوە سعودیە دەكەوێتە بەر رەخنەی نەتەوەیەكگرتووەكان

AM:10:26:11/01/2019
ژیان:
رێكخەری نەتەوە یەكگرتووەكان، رەخنەی لە سعودیە گرت و تۆمەتباری كرد بەوەی كە رێگری لە گەیاندنی هاوكارییە مرۆیەكان بۆ دانیشتووانی یەمەن.

مارك لوكۆك، رێكخەری نەتەوە یەكگرتووەكان، ئاشكرای دەكات كە سعودیە لە نزیك سەنعای پایتەختی یەمەن پردێكی دروست كردووە كە ناهێڵێت هاوكاریەكان بگاتە خەڵكی ئەو ناوچەیە و ئەوەش بووەتە هۆی دروستكردنی قەیرانی مرۆیی، ئەو پردەی بەرپرسەكە باسی لێوەدەكات لە رێگای رێری كردنی ئاسمانیەوەیە.  

لە ئێٍستادا 24ملیۆن كەس لە یەمەن پێویستیان بەهاوكاری مرۆییە و بەهۆیەوە ژیان كەوتووەتە مەترسیەوە لەو بارەیەوە لوكۆك هۆشداری دەدات لە دروست بونی كارەساتی مرۆیی زیاتر. 


زۆرترین خوێنراو‌