رێكخراوی قاعیدە لەگەڵ گروپەكانی سەربە توركیا گەیشتە رێكەوتن

AM:10:42:11/01/2019
ژیان:
رێكخراوی قاعیدە لە سوریا لەگەڵ گروپەكانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە توركیا ریچكەوتن شاری ئیدلب لە سوریا دەدرێتە قاعیدە و گروپەكانی سەربە توركیا ئەو شارە چۆڵ دەكەن.

ماوەی 9 رۆژە شەڕ بەرەی نوسرە كە باڵی سوریای رێكخراوی قاعیدەیە لەژێر ناوی هەیئەی تەحریری شام  رێكەوتنی لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا ئەنجامدا و دەستی بەسەر شاری ئیدلیبدا گرت. 

بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی عەرەب پۆست دوێنێ پێنجشەممە گەیشتونەتە رێككەوتن، بە گوێرەی رێككەوتنەكە، هەموو ناوچەكانی سنووری پارێزگای ئیدلب، دەكەونە ژێر دەسەڵاتی (حكومەتی رزگاری) كە بەرەی نووسرە سەرپەرشتی دەكات. 

ئەو بەرەیە نوسرە سەرپەرشتی دەكات لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای دەكات و بە هەیئەی تەحریری شام ناسراوە لەگەڵ بەرەی وەتەنی بۆ تەحریر كە چەكدارانی سەر بە توركیان گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ رادەستكردنی سەرجەم ناوچەكانی سنووری پارێزگای ئیدلب.

لە ئێستادا ئەو گروپە هەریەكە لە ناوچەكانی دەوروبەری حەلەب و حەمما و لازقییە و ئیدلیبی بەدەستەوەیە و گروپەكانی سەر بەتوركیا دەسەڵاتیان نەماوە و لەژێر فەرمانرەوایی ئەو گروپانەدان. 

هێزەكانی رۆژئاوای كوردستانیش لە چەند رۆژی رابردوودا هۆشداریاندابوو لە رێكەوتنی نێوان روسیا و توركیا لەبارەی ئیدلیب و مەنبجەوە كە ئیدلب چۆڵ بكرێت بۆ نوسرە بۆ ئەوەی روسیا هێرش بكاتە سەر ئەو ناوچانە و لەبەرامبەریشدا توركیا هێرش بكاتە سەر مەنبج كە لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتیدایە. 


زۆرترین خوێنراو‌