پلەكانی گەرما روو لەبەرزبونەوە دەكەن

AM:10:48:11/01/2019
ژیان:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیاند و ئاشكرای دەكات لەمڕۆ شارەكانی‌ هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە  بەرزترین پلەكانی گەرما لە هەولێر 12، سلێمانی 11، دهۆك 10، كەركوك 13 پلەی سەدی دەبێت.

لەبارەی كەشوهەوای سبەینێشەوە ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئماژە بەوە دەكات لەسەرجەم شارەكان پلەكانی گەرما روو لەبەرزبونەوە دەكەن و كە بەرزترین پلەكانی گەرما لە هەولێر 14، سلێمانی 13، دهۆك 12، كەركوك 15 پلەی سەدی دەبێت.


زۆرترین خوێنراو‌