دوو هەفتەی تر فرۆكەخانەی سلێمانی بەرووی توركیا دەكرێتەوە

AM:11:05:11/01/2019
ژیان:
هەرچەندە فرۆكەخانەی سلێمانی بەشێوەیەكی فەرمی رەتی كردەوە كە فرۆكەخانەكەیان گەشتەكانی بە رووی توركیادا كردبێتەوە بەڵام میدیكانی یەكێتی باس لەوە دەكەن كە بەم زوانە دەكرێتەوە.

ئێوارەی دوێنێ بەرێوەبەری پەیوەندیە گشتیەكانی فرۆكەخانەی سلێمانی بە راگەیەندراوێك رایگەیاند سوپاسی هەوڵی ئەو دڵسۆزانە دەین بۆ كردنەوەی گەشتەكانی سلێمانی و توركیا، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیاریكی فەرمی توركیامان بەدەست نەگەیشتووە بۆ كردنەوەی فرۆكەخانەی سلێمانی بەرووی توركیادا. 

بەڵام میدیای فەرمی یەكێتی نیشتیمانی باس لەوە دەكەن "بەهەوڵی بەردەوامیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، بڕیارە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆكەخانەكانی توركیا دەست پێ بكاتەوە".

ئەو میدیایانەی یەكێتی لەزاری سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ڕایانگەیاند "لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆكەخانەكانی توركیا دەستپێدەكاتەوە".


زۆرترین خوێنراو‌