هیگواین دەڕواتە خولی ئینگلیزی

AM:11:40:11/01/2019
ژیان:
ئەستێرە ئەرجەنتینیەكەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەیەوێت بەرەو خولی ئینگلیزی بڕوات و بۆ ئەو مەبەستەش بەرێوەبەری كارەكانی گەیشتووەتە ئەو وڵاتە.

گۆنزالۆ هیگواین، كە لە سەرەتا ی ئەم وەرزەوە بەهۆی هاتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤانتۆس ئەو یانەیەی بەجێهێشت و رویكردە یانەی ئەی سسی میلانی ئیتاڵی، بەڵام لە ئێستادا چاوی راهێنەری یانەی چێڵسی لەسەرە و بۆ ئەوەی بیگوزاێتەوە بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە كە نیكۆلاس هیگواینی برای یاریزانەكە لەلایەن یانەكەوە بانگهێشت كراوە. 


ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە، نیكۆلاس هیگواینی دوێنیچ پێنج شەممە گەیشتۆتە شاری لەندەن بە مەبەستی كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی چێڵسی.

چێڵسی لەسەر داوای ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەر گفتوگۆی لەگەڵ ئەو یاریزانە دسەت پێكردووە كە لە ئێٍستادا  بەهۆی خراپی ئاستی مۆراتای ئیسپانی و جیرۆی فەرەنسیەوە سورە لەسەر گواستنەوەی هیگواین و ئیدارەی یانەی ڕاسپاردووە هێرشبەرەكەی بۆ دابین بكەن. 


زۆرترین خوێنراو‌