پۆلیسی ئەمریكی لەسەر سێكسكردنی رۆناڵدۆ و كچە عەرەبەكە لێكۆڵینەوە دەكات

PM:01:04:11/01/2019
ژیان:
پۆلیسی ئەمریكا داوا لە پۆلیسی ئیتاڵیا دەكات بەڵگە و ئیفادەی كریستیانۆ رۆناڵدۆیان بۆ بنێرێت لەبەر ئەوەی دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە مەغریبیەكە كە ناسراوە بە روبی.

پۆلیسی لاس ڤێگاس جارێكی دیكە بابەتی دەستدرێژی كردنەسەر ئافرەتێكی مەغریبی لەلایەن كریستیانۆوە كردووتەوە و لێكۆڵینەوەی لێدەكەن، ئەمە لە كاتێكدا كە لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا ئەو ئافرەتەی كە گوایە رۆناڵدۆ دەستدرێژی كردووەتەوەسەر، داواكەی جارێكی دیكە لە دوای 9 ساڵ جوڵاند.

 پیتەر كریستیانسنی پارێزەری رۆناڵدۆ دەڵێت: ئەوەی ئەو ئافرەتەی كە خەڵكی شاری نیڤادایە باسی كردووە وانییە، كارەكە بە رەزامەندی هەردوولا كراوە و رۆناڵدۆ و كچەكەش رازی بوون لەسەر سێكسكردنەكە، ئەو بابەتە لە ساڵی 2009ـدا روویداوە و هەر ئەوكاتە پۆلیس بابەتەكەی داخست.

لەبارەی مەرتسیداری لێكۆلینەوەكە پارێزەرەكە دەڵێت لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس جێگەی مەترسی نین، چونكە دەیانەوێ بەڵگەكان كۆبكەنەوە و ئەمەش كارێكی رۆتینییە.

پێشتریش رۆناڵدۆ ئەو تۆمەتەی رەتكردبویەوە كە لەگەڵ روبی سێكسی كردبێ چونكە لەو كاتەی ئەو باسی دەكات گوایە رۆناڵدۆ لەئیتاڵیا بووە ئەو لەو وڵاتە نەبووە، روبی پێشتریش بیرلسكۆنی سەرۆكی پێشووی ئیتاڵیای بە هەمان تۆمەت تۆمەتبار كردبوو بۆیە لە ساڵی 2014دا رووبەروی دادگای كردەوە.


زۆرترین خوێنراو‌