وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ئەمریكا دەستیكرد بە كشانەوە لە سوریا

PM:01:16:11/01/2019
ژیان:
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەستی پێكرد.


دوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە لەسوریا، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 11-1- 2019  وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: پرۆسەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەستپێكردووە.

ئەوە لە كاتێكدایە كە بەیانی ئەمڕۆ میدیاكانی توركیا باسیان لەوە كردبوو كە سوپای ئەمریكا لەسەرەتادا كەرەستە سەربازیەكانی دەكێشێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەستی كردووە بە گێڕانەوەی كەرستە سەربازیەكان. 

تا ئێستا وادەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دیاری نەكراوە و سەرۆكی ئەمریكاش چەند جارێك رەتیكردەوە كە لەبارەی كاتی كشانەوەكان هیچ لێدوانێك بدات. 


زۆرترین خوێنراو‌