دوو كرێكاری بیانی لە هەرێم دەستدرێژی سێكسیان دەكرێتە سەر

PM:01:51:11/01/2019
ژیان:
ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و داكۆكی لە كرێكارانی بیانی، لە ساڵی رابردوودا 200كێشەی جۆراوجۆری كرێكارانی بیانی لە هەرێمی كوردستان هەبووە و داواش دەكات بۆ هەموو پڕۆژەیەك 80%ی كرێكاران خۆماڵی بن.

محەمەد هەژار، سەرۆكی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و داكۆكی لە كرێكارانی بیانی رایگەیاند: بەداخەوە ساڵ لە دوای ساڵ باری ئابوری و بژێوی كرێكارانی بیانی خراپتر دەبێت و چەندین كێشە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وەكو لێسەندنی پاسپۆرت، لێدان، بەندكردن، سووكایەتیپێكردن و هاوكات گروپێك دروست بوە، كە پارە لە كرێكاران وەردەگرن.

ئەو رێكخراوە ئەمڕۆ كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی لەسەر ڕەوشی كرێكارانی بیانی ئەنجامدا و تیایدا ئاشكرای كرد: لە ساڵی 2018دا 200كێشەی جۆراوجۆری كرێكارانی بیانی هەبووە، بەڵام جگە لە دوو كێشە، ئەوانی دیكە هەموویان چارەسەر كراون.

ئەو رێكخراوە ئاشكراشی كرد لەماوەی ساڵی رابردوودا 28 كرێكاری بیانی فرۆشراون كە 16یان پیاو بون و 12شیان ژن، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بە هاوكاری بەڕێوبەرایەتی نشینگەی هەولێر ئەو 12 ژنە گەڕێندراونەتەوە وڵاتی خۆیان. 

هەژار ئاشكراشیكرد كە لەماوەی ئەو ساڵەدا 2 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی بۆسەر كرێكارانی بیانی هەبووە، لە ئێٍستاشدا زیاتر لە 22 هەزار كرێكاری بیانی لە هەرێمدا بونیان هەیە.

رێكخراوەكە هیواداریشە كە یاسای كار سەرلەنوێ هەموار بكرێتەوە هێنانی كرێكارانی بیانی سنوردار بكرێت و بۆ هەموو پرڕۆژەیە 80%ی كرێكارانی خۆماڵی كاریان تێدا بكەن.  


زۆرترین خوێنراو‌