یەكێتی لەبارەی ئاڵای كوردستان لە كەركوك رونكردنەوە دەدات

PM:02:02:11/01/2019
ژیان:
مەڵبەندی دووی یەكێتی لەبارەی داگرتنی ئاڵا لە كۆمیتەكانی سنوری كەركوكدا رونكردنەوە دەدات و دەڵێت ئیچمە بڕیارمان تەنها بۆ مەڵبەند و مەكتەبی سیاسی یەكێتی بووە ئاڵای كوردستانیان لەسەر هەڵبدەین.

لە رونكردنەوەیەكدا مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە كۆپیەكی بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) نێردراوە، لەبارەی داگرتنی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگای كۆمەیتەكانی كەركوك رونكردنەوە دەدات و دەڵێت: بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانی كەركوك بەگوێرەی دەستور و یاسایە. 

مەڵبەندی كەركوك راشیدەگەیەنێت: لە پێناو پاراستین ئارامی و ئاسایشی كەركوك و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان پێكهاتەكانی كەركوك ئەو بڕیارەمان تەنها بۆ مەڵبەند و مەكتەبی سیاسی دەركردووە. 

رونیشیدەكاتەوە كە لەبەر ئەوەی زۆرترین بارەگایان لە گەرشەك و قەزا و ناحیەكاندا هەیە بۆ ئەوەی هیچ كاردانەوە و نیگەرانیەك دروست نەبێت لەو شوێنانەی كە پێكهاتەی جیاوازی تیادایە هاوكات ئەم بابەتەش بە لارێدا نەبرێت بڕیارەكە تەنها مەڵبەند و مەكتەبی سیاسی گرتووەتەوە، بۆیە ئەگەر هەر لایەنێك یان یان كەسانێك لە خۆشەویستیان بۆ ئاڵاكە بەرزیان كردبێتەوە لەدەرەوەی بڕیارەكەی یەكێتیە.

لە كۆتایی رونكردنەوەكەشدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئەم بابەتە لە ئێستادا لە دادگای فیدراڵیی عێراقە و بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەم پرسە جگە لە بڕیاری دادگا هیچ بڕیاریكی دیكەە قەبوڵ ناكەن. 


زۆرترین خوێنراو‌